سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



لە سایەی ئەو دیموکراسییەی کوردستان ڕێژەی تەڵاق لە بەرزبوونەوەدایە

به‌پێى ئامارێكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى بارى كه‌سێـتیى شارى هه‌ولێر، له‌شه‌ش مانگى كۆتایى ساڵى رابردوودا‌و له‌شارى هه‌ولێر، (1124) حاڵه‌تى ته‌ڵاق تۆماركراوه‌، له‌كاتێكدا (4325) حاڵه‌تى ماره‌بڕ‌ین هه‌بووه‌..

ئاماره‌كه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: (57) پیاویش ژنى دووه‌میان هێناوه‌‌و (289) ماره‌كردنیش له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا كراون. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لە دادگای تێهەڵچوونەوەی باری کەسێتی راگه‌یاند: رێژه‌ى ته‌ڵاق له‌شارى هه‌ولێر به‌به‌راورد به‌شه‌ش مانگى پێشتر، به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌و ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌چاو ناوچه‌كانى تردا، به‌رزترین رێژه‌یه‌.


,01:55 ,

لەسلێمانی ڕێژەی تەڵاق لەبەرزبوونەوەدایە

ساڵی ڕابردوو له‌ سلێمانی 7070 مارەبڕین و 996لێك جیابوونەوە تۆماركراوە.

لەم بارەیەوە ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی بەشی ئامار لەدادگای باری كەسێتی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی ڕایگه‌یاند: لەساڵی 2007 لەشاری سلێمانی 7070 مامەڵەی مارەبڕین ئەنجامدراوە، لەگەڵ 5 ڕێپێدان بەژن هێنانی دووەم، لەبەرامبەر ئەوە 996 لێك جیابوونەوە هەبووە دەربارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی تەڵاق دان، بەرپرسی ئامار گوتی: بەرزبوونەوەی ڕێژەی لێك جیابوونەوە ساڵ لەدوای ساڵ دەگەڕێتەوە بۆكەمی بژێوی ژیان و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون و چاولێكەری وكۆچكردن بۆ هەندەران و خیانەتی خێزانی ونەبوونی منداڵ ودڵپیسی و نەمانی متمانە لەنێوان ژن و مێرد.


,21:33 ,